مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان یه‌كێكه له تاوانه قێزه‌ونه‌كانی مێژووی عێراق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی له ساڵیادی ئهنفاكردنی بارزانییه‌كان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م تاوانه یه‌كێكه له تاوانه قێزه‌ونه‌كان كه مێژووی عێراق به خۆیه‌وه‌ی بینیوه و پێكهاته‌كانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و نیشتمانه‌ی به ئامانج گرتووه.
پێنجشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2025، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی له ساڵیادی ئهنفاكردنی بارزانییه‌كان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵكوژكردن و جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان و به ئامانجگرتنیان سته‌م و ده‌ستدرێژیكردنه دژ به پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و دێرنی ئه‌م نیشتمانه.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی له په‌یامه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه ده‌ڵێت، له‌م ڕۆژانه‌دا به دڵێكی به ئازاره‌وه یادی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه دڕندانه‌یه له دژی بارزانییه بێتاوانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، كه دیاره هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان ڕهوایهتیدانێكی نائه‌خلاقییه بۆ ڕشتنی خوێنی مرۆڤ و هیچ پاساوێكی نییه و تاوانێكی وه‌هایه، كه مێژووی عێراقی نوێ لێی نابوورێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتووشیه‌تی، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به بارزانییه‌كان كرا، ئه‌وپه‌ڕی بێویژدانی بوو، دژ به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ له‌ناوبردنیان و دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌یان، كه دیاره كۆمه‌ڵكوژكردنی بارزانییه‌كان برینێكه و بۆ هەمیشە له یادەوەریی عێراقییه‌كان ده‌مێنێته‌وه و گه‌واهیده‌ری سه‌رده‌مێكی ڕه‌شه له چه‌وسانه‌وه و سته‌م و سه‌ركوتكردن، كه نابێت دووباره ببێته‌وه.