لە بەغدا کاندیدەکان دەنگ دەکڕن

كڕینی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری یانیش هه‌ندێك پێداویستی ڕۆژانه، شێوازێكی نوێیه كه زۆربه‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له هاووڵاتییان پێیان وایه، ئه‌م شێوازه بێبه‌هایه و ناوده‌ستی كاندیده‌كانی ئاشكرا كردووه.
هاووڵاتییەکی بەغدا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، كاندیدان په‌یڕه‌وی هه‌ندێك شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌ن، كه زۆر شه‌رمنانه‌ن، له‌وانه‌ش كڕینی ده‌نگه‌كان، به‌ر له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی هه‌ندێك شت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، وه‌ك دابه‌شكردنی فێنككه‌ره‌وه، هه‌ندێكیشان مریشكی به‌ستو له‌ناو سنی دابه‌ش ده‌كه‌ن و له‌سه‌ریان ژماره و ناوی كاندیده‌كه نووسراوه، ئه‌مه زۆر شه‌رمه.
هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: به‌ر له هه‌ڵبژاردن، هه‌ندێك له كاندیدان به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیتان بۆ ده‌بڕینه‌وه، یانیش مامه‌ڵه ڕاگیراوه‌كانتان ڕایی ده‌كه‌ین، هه‌مووشیان هه‌ر درۆ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش به‌وه ده‌زانێت.
چاودێران ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی به‌شێك له كاندیدان به‌وه وه‌سف ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ڕوونه بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و بوونی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه وای له زۆرێك له هاووڵاتیان كردووه، له به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان دوور بكه‌وێته‌وه.
نه‌جم قه‌ساب، چاو‌دێر بۆ کوردستان24 گوتی: زۆربه‌ی كاندیدان ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هه‌ژموونن یانیش له پێگه‌ی گه‌وره‌ی حكوومه‌تدان، خزمتگوزاری ساده پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك قیرتاوكردن یانیش دانانی بگۆڕی كاره‌با، دواتریش وایان له هاووڵاتیان كردووه، خواستی به‌شداریكردنی نه‌بێت له چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا به‌مدواییانه گله‌ییان له بوونی هه‌ندێك سازش له‌لایه‌ن به‌شێك له كاندیدانه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كارتی ده‌نگدان ده‌ده‌ن.