ئەو وڵاتانەی چەک بۆ ئیسرائیل دابین دەکەن
ئیسرائیل بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ پشت بە هاوکاری سەربازی و کڕینی بەرهەمی چەکی وڵاتانی دیکە دەبەستێت، لە ساڵی دروستبوونییە لە 1948، ئەمەریکا گەورەترین دابینکەری چەکی ئیسرائیل بووە، ساڵانە بە تێکڕای سەدان ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی ئیسرائیل دەکات، دوای ئەو وڵاتانی ئەورووپا دێن لە ڕیزی دووەمی دابینکەرانی چەکی ئیسرائیل بەتایبەتی ئەڵمانیا و بەریتانیا، پاشانیش کەنەدا دێت. ئەو کەلوپەلە سەربازییانەی بۆ ئیسرائیل دابین کراون پێکهاتوون لە سیستەمی بەرگریی مووشەکی، گوللە تۆپ، فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و 35، هەلیکۆپتەری ئاپاچی، سەکۆی مووشەک هاوێژ، زرێپۆش، گوازەرەوەی سەرباز، فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ و کەلوپەلی ئاسایشی ناوخۆ.