هەناردەی غازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستی پێ کرد
بەهەناردەی غازی ئازەربایجان، پێدانی کارەبای ڕۆژانە لە سووریا لە 4 کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیاد دەکات
ئەمڕۆ هەناردەی غازی ئازەربایجان لە ڕێگەی بۆری کیلیس-حەلەبەوە بۆ سووریا دەستی پێ کرد، بەمەش پێدانی کارەبای ڕۆژانە لە سووریا لە 3-4 کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیاد دەکات.
حکوومەتی ئازەربایجان لەپەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 2ـی ئابی 2025، لەڕێگەی بۆری کیلیس-حەلەبەوە هەناردەکردنی غازی سروشتی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستی پێ کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی "ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وزە"ـی سووریایە.
ڕێوڕەسمی هەناردەکردنی غازی ئازەربایجان ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 10 لە شاری کیلیس لە باشووری تورکیا دەستی پێ کرد و وەزیرانی وزەی تورکیا، سووریا، قەتەر و ئازەربایجان ئامادەی بوون.
ڕۆژانە شەش ملیۆن مەتر سێجا غاز بەم بۆڕییە هەناردە دەکرێت، کەبڕی ئەو غازەی کە لە ڕێگەیەوە دەگوازرێتەوە ساڵانە دەگاتە دوو ملیار مەتر سێجا.
بڕیارە ئەم غازە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای حەلەب کە بە غازی سروشتی کاردەکات بەکاربهێنرێت، کە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 1200 مێگاوات کارەبا.ی هەیە
