شارەوانیی کەرکووک: دەبێت هه‌موو كه‌سێك له به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌یدا دوو نه‌مام بچێنێت

بەهۆی کەمی سەوزایی لە شاری کەرکووک، سەرۆکی شارەوانی بڕیاری دا، هه‌موو كه‌سێك له به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌یدا دوو نه‌مام بچێنێت؛ ده‌شڵێت، ئه‌و ماڵانه‌ی توانای داراییان باش نییه، خۆیان داره‌كانیان بۆ ده‌كڕن.
شەممە، 2ـی ئابی 2025، ئەحمەد عومەر، سەرۆکی شارەوانی کەرکووک بە کوردستان 24ـی گوت: دوو بڕیاری سەرەکیمان بۆ گۆڕانکاری لە ژینگە و ئاووهەوای کەرکووک داوە، یەکێکیان دەبێت هەرکەسێک کە خانووی نوێ دەکات دەستەبەری لە شارەوانی دابنێت تاوەکوو دوو نه‌مام لەبەردەم ماڵەکەی دەڕوێنێت.
سەرۆکی شارەوانی کەرکووک له باره‌ی خانووە کۆنەکانیش دەڵێت، لیژنەیان ئامادە کردووە سەردانی ماڵەکان بکەن بۆ ئەوەی لە چاندنی دوو نه‌مام ئاگاداریان بکاتەوە، ئەگەر هەر کەسێکیش لە ڕووی داراییەوە نەیتوانی دوو نه‌مام بکڕێت، شارەوانی سەیری بارودۆخی دەکات و خۆی دارەکان دابین دەکات.
ئەحمەد عومەر سەبارەت بە جۆری دارەکان هه‌روه‌ها گوتی، لەبەر ئەوەی ئاووهەوای شاری کەرکووک گەرمە، تەنیا دوو جۆر دار هەیە کە بتوانێت بەرگەی ئەو گەرمایە بگرێت، ئەوانیش "ئەکاسیا، ئەلبینراو"، کە ئەم دوو جۆرە، هەم نرخەکەیان هەرزانە هەم بەرگەی گەرماش دەگرن.