کاردانەوەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان

لە 30ـی حوزەیرانەوە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد، کە کۆی گشتی هێرشەکان نزیکەی 60 هێرش بوون. هاوکات لە 14ـی تەممووزەوە کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە، کۆرمۆر، سەرسنک، ئەتروش، بای حەسەن، پێشخابور، تاوکێ و هەنت ئۆیل کرانە ئامانج و لە قۆناخی یەکەمدا نزیکەی 15 هێرش کران، کە حەوت هێرشیان بە نۆ درۆن کێڵگە نەوتییەکانیان بە ئامانج گرت، ئەمە جگە لە کەوتنە خوارەوەی چەندین درۆن لە ناوچەی تر، ئەمەش کاردانەوەی نێو خۆیی و جیهانی لێکەوتەوە.