شەڕ و پێکدادان لە سوەیدا دەستی پێکردەوە

جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا دەستی پێکردەوە و، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی سوەیدا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان.
یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، وەزارەتی ناوخۆی سووریا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، گرووپە چەکدارەکانی سوەیدا، لە پێناو پەردەپۆشکردنی پێشێلکارییەکانیان، ئاگربەستیان پێشێل کردووە و دەستیان بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کردەوە.
وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، گرووپە چەکدارەکان لە سوەیدا، پارێزگاکە دەکێشنە نێو شەڕی نێوخۆییەوە، هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان، چەند کەسێکمان لێ کوژراو و بریندار بوونە.
ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵدا.
ڕامی عەبدولڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە کوردستان24ـی گوت: 609 كه‌سی درووز له ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌دا كوژراون، كه 194ـیان هاووڵاتیی سڤیل بوون و له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریی سووریا كوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان باسی له‌وه‌ش كرد، له به‌رانبه‌ردا 440 ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی به‌رگری و دەزگای ئاسایشی گشتیی کوژراون، كه 32 كه‌سیان به‌ده‌وییه‌كان و كه‌سێكی دیكه‌یان خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی بوونه. جگە لە 35 ئەندامی هۆزەکان، کە سێ کەسیان مەدەنی بوون و له لایه‌ن درووزه‌كانه‌وه له سێدارە دراون، هاوكات 15 كه‌سی دیكه له هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
شەممە 19ـی تەممووزی 2025، سەرۆکایەتیی حکوومەتی سووریا، ئاگربەستێکی 'دەستبەجێ و گشتگیر'ی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادان لە سوەیدا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی درووزن.