وەزارەتی پەروەردە مەرجەکانی خوێندن لە پەیمانگاکانی پیشەیی بڵاو دەکاتەوە

یەکشەممە 3ی ئابی 2025، وەزارەتی پەروەردەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، قوتابییان و خوێندکارانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، بۆ خوێندن لە پەیمانگاکانی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی (پێنج ساڵی) لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەپێی پارێزگاکانیان داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمەش مەرجەکان:

1- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەبێت.

2- 80 قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت, بۆ هەر بەشێک تەنیا 20 قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت.

3- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕی و بەشانە پێکدێت:

• بازرگانی/ بەشی ژمێریاری

• گەشتوگوزار/ بەشی کارگێڕی هۆتێل و میوانداری

• دیزاین /بەشی گرافیک دیزاین و بەشی دیزاینی ناوەوە دیزاین.

• کۆمپیوتەر / ئای تی

4- قوتابی خوێندکاری پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت .

5- ساڵی یەکەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.

6- پرۆگرامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژە پێکرا و لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەکات.

7- پێشکەشکردن بۆ ماوەی یەک مانگە لەڕێکەوتی 3ی ئابی 2025 دەست پێ دەکات و لەڕێکەوتی 30ی ئابی 2025 کۆتایی دێت.

8- قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و وشەی نهێنی خۆی کە دەبێت پێشتر لە قوتابخانەکەی وەرگرت، کە هەمان کۆد و وشەی نهێنی لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە. واتا دەتوانێت بچێتە نێو سیستەمی E-Parwarda.

بەهۆی ئەم لینکەی خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆت یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرە و دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی ناردن بکە.

https://www.e-parwarda com