تەندروستی عێراق ناوی 22 ڕوفاتی ئێزدی بڵاوکردەوە کە پشکنینی 'دی ئێن ئەی'یان دەرچووە
سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ 22 ڕوفاتی ئێزدی کردووە کە لەلایەن داعشەوە لە نەینەوا کوژراون، هەموو پشکنینەکان دروست دەرچوون.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان، پەیوەندیان بە کەسوکاری قوربانیان کردووە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمەکانیان ڕادەست بکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو یەکسانبوونی پشکنینی دی ئێن ئەی، دوای ڕێکارە تەکنیکییە وردەکان بووە و بەراوردکراوە بە نموونەی خێزانی قوربانییەکان.
هەروەها بەشی پزیشکی دادی وەزارەتی تەندروستی، داوا لە کەسوکاری ئێزدییە ونبووەکان دەکات، نمونەی خوێنی ئاماژەپێکراو پێشکەش بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕوفاتەکانیان، گوتیشی: لەگەڵ تیمی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەردەوامن لە کارکردن.
ڕێکخراوی داعش لە 3ـی ئابی 2014 هێرشی کردە سەر شارۆچکەی شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری کە زۆرینەی دانیشتوانی ئێزدین، کۆمەڵکوژیکردن و زیاتر لە پێنج هەزار کچ و ئافرەتیشی ڕفاند و تاوەکوو ئێستا زۆرێک لەو ڕفێنراوانە بەهاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕزگار کراون.
ناوی ڕوفاتە ئێزدییەکان کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوکراوەتەوە؛
| 1 | ئەلیاس ئەحمەد عەزیز | IRQ-SNJ-KOJ-17/B-21 |
| 2 | تالیب ئەلیاس ئەحمەد عەزیز | IRQ-SNJ-KOJ-17/B-6 |
| 3 | غالب ئەلیاس ئەحمەد عەزیز | IRQ-SNJ-KOJ-16/B-6 |
| 4 | سەدام حوسێن عەزیز | NIN-SNJ-KOJ-17/B22-LT1 |
| 5 | سەردار خەلیل ڕەشۆ | AUTOPSY-3068/B-592-LT1 |
| 6 | بەدەل خەلەف تەمۆ | NIN-SNJ-QN-4/B-2-LT1 |
| 7 | مهوری ئیبراهیم حەمۆ | AUTOPSY-2219/B-441 |
| 8 | جەلال تەتۆ کرمز | AUTOPSY-4744/B-558-RT1 |
| 9 | باران دەروێش جەردۆ | Autopsy-1236/B-590-LT1 |
| 10 | قاسم حەیدەر خدر | Nin- SNJ-HAR-1/B-6-D1 |
| 11 | جەلۆ موراد بەسێ | IRQ-NIN-SNJ-KOJ-17/B-10 |
| 12 | ئەلیاس موراد بەسێ | IRQ-NIN-SNJ-KOJ-9/B-25 |
| 13 | ساڵح ئەلیاس ساڵح | NIN-SNJ-SOL-001/B-38 |
| 14 | حەیدەر بەیبۆ حەیدەر | Nin-SNJ-HAM-2/B-1-LT1 |
| 15 | مسری کەسر محەممەد | Nin-SNJ-SOL-1/B-72-RF1 |
| 16 | ڕەعد حەجی بەشار | Nin-SNJ-KOJ-01B/B20-D1 |
| 17 | فاتیمە خەلەف حەنشل | Nin-SNJ-SOL-001/B39-RT1 |
| 18 | عەلی حوسێن خەلەف | NIN-SNJ-KOJ-13/B48-D1 |
| 19 | سلێمان قاسم عەلی | NIN-SNJ-QN-3/B-35-LT1 |
| 20 | خەلیل ئیسماعیل عەلی | NIN-SNJ-KOJ-10/B13-D1 |
| 21 | موراد جەردۆ هەسەن | AUTOPSY-2/B-177-RT1 |
| 22 | ئیسماعیل ناییف خەلەف | AUTOPSY-3641/B-889 |
