شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ئەوروپای هەراسانکردووە

لە چەند وڵاتێک ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە

K24- هەولێر:

تۆمارکردنی حاڵەتی کۆرۆنا  لە بەریتانیا و فەرەنسا لە لووتکەدایە.

دوێنێ پێنجشەممە، بەریتانیا و فەرەنسا بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنایان راگەیاند.

بەرپرسانی تەندروستی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، تەنها دوێنێ، 16 هەزار و 96 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون، تاوەکو ئێستاش 31 هەزار و 511 کەس لەو وڵاتە ئەوروپییە، بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها بەریتانیاش، لە ماوەی 24 کاتژمێر، تۆمارکردنی شەش هەزار و 634 حاڵەت نوێی راگەیاند.

بەرپرسانی هەردوولا داوا دەکەن، خەڵک خۆیان لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و کۆبوونەوە بەدووربگرن چونکە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ئەوروپای گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینیش، وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا تووشبوونی 12 هەزار و 272 کەسی بە کۆرۆنا راگەیاند، بەجۆرێک ئێستا لە 30%ـی دانیشتوانی ئیسپانیا تووشی کۆرۆنا بوون.

لە ئەڵمانیاش، ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا بۆ زیاد لە دوو هەزار بەرزبووەتەوە.

تاوەکو ئێستا وڵاتانی ئەوروپا، هیچ جۆرە دەرمان یان ڤاکسینێکیی یەکلاکەرەوەیان بۆ کۆرۆنا بەرهەم نەهێناوە؛ تاکە هەوڵی نوێ بەریتانیایە کە دەستی بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ کردووە.

BBC