ژمارەیەک هاوپەیمانیی لە به‌شداریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانه‌وه

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: شەش هاوپەیمانیی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە.
پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند: هاوپەیمانییەکان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاروباری پارته‌كان له كۆمیسیۆن به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پارتێك له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا كشایه‌وه و ته‌نیا پارتێك له نێو هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كدا مایه‌وه، ئه‌وا ئەو كات پێویست ده‌كات په‌نا بباته به‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی دیكه یاخود ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ پارتێكی دیكه‌دا بكات.
باسی لەوەش کرد، هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك به ته‌نیا پارتێك پێك ناهێنرێت و پێویستی و ڕه‌گه‌زی هاوپه‌یمانییه‌تی تێدا به‌رجه‌سته نابێت. هه‌ر بۆیه شه‌ش هاوپه‌یمانییەتی هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و په‌سەند نه‌كران.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەشڵێت: هاوپەیمانییەتییەکان و لایەنە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردن، پێشتر تۆمار کراون، هەروەها بڕوانامەی دامەزراندنیشیان هەیە، کە لە لایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە پێیان دراوە.
سێشەممە 5ـی ئابی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو،31 هاوپەیمانی، 38 پارتی سیاسی و 79 کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە.
ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، هەروەها دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی کاندیدان، چاوەڕێ دەکرێت کۆمیسیۆن، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی بکات.