كوردستان24 هۆكاری راسته‌قینه‌ی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

به‌هۆی داكۆكیكردن له‌ هێلانه‌ی باڵنده‌ كێوییه‌كان به‌ناحه‌ق كوژرا

K24- هه‌ولێر:

دوو شەو لەمەوبەر لە ھەولێر ھێرش كرایە سەر ماڵێك و گەنجێك كوژرا، دەزگا ئەمنیەكان توانیان لە ماوەی كەمتر لە 10 كاتژمێر تۆمەتباران دەستگیر بكەن.

پێشتر وا بڵاوكرابووەوە، كە گەنجەكە لەسەر كۆتر كوژراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ھۆكاری راستەقینەی كوژرانی ئەو گەنجە، داكۆكیكردن بووە لە ھێلانەی كۆتر و لەسەر تێكدانی ھێلانەكان بەدەنگ ھاتووە.

تۆمەتبارانی ئەم رووداوەی ھەولێر، له‌ ماوه‌ی کەمتر لە 10 کاتژمێر دەستگیرکران، پێکدێن لە بکوژی سەرەکی و 3 تۆمەتباری دیکە، رادەستی یاسا کراون و بە ماددەی 406 بەند کراون، گەنجێك کە تازە ژیانی ھاوژینی پێکھێنابوو، له‌ ماڵه‌كه‌یدا دوای ھەڵکوتانە سەریان، لەسەر تێکدانی بە نا حەقی ھێلانەی باڵندە کێویەکان کوژرا.

H.B

Fly Erbil Advertisment