پۆلیسی گەرمیان: کرێکارێک لەنێو بیری ئاوی ماڵێک گیانی لەدەستدا

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە لەناو بیری ئاوی ماڵێک گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، علی جەمال قدووری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی وفیق صابر عەباس، لەدایکبووی 1969، لەگەڕەکی شێروانە قەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

بەگوتەی کوڕێکی قوربانیەکە کە لەکاتی ڕووداوەکە لەگەڵیدابووە گوتی: باوکی دانیشتووی گوندی صاڵح ئاغایە سەر بەناحییەی قۆرەتوو پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خاوێن کردنەوەی بیری ماڵی هاووڵاتیەک لەنێو بیرەکە کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت: بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆڕووداوەکە کردووەتەوە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل