ئاگر لە چەند گوندێکی شارباژێڕ کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە چەند گوندێکی شارباژێڕ کەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار لە سنوورى شارباژێڕ هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە سنووری شارباژێڕ ئاگرێك لە گوندەکانی 'بێورێ و سێونگ و کانی شوان و پیرێسك ونورەباب' کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی بەشی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە. 

ڕاشیگەیاند، بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی چوارتا و بەرگریی شارستانیی سیتەك هەروەها لەگەڵ قایمقامی چوارتا و خەڵکی ناوچەکان، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. 

ئاماژەی بەوەش دا، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە لێکۆڵینەوەش لەو بابەتە بەردەوامە.