کونسوڵی ئەمەریکا ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ئاسییکردنەوەی بارودۆخەکان لە ئاستی عێراق و هەرێم بەرز نرخاند
کونسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە و ئاماژەی بە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی و دامودەزگاکانی حکوومەت دا بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان و جەختی لە پەیوەندی پتەوی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئابی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە هەریەک لە گویندەلن گرین، کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر و ستیڤ بیتنەر کونسوڵی، پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردوو کونسوڵی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کونسوڵی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەرکە نوێکانیاندا خواست و سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ کونسوڵی پێشووی ئەمەریکا کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ڕۆلی بەرچاوی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و کارکردنی هاوبەش و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە هەڵوێست و پشتیوانییەکانی ئەمەریکادا لە دوای کۆڕەوی ساڵی 1991 و روخانی رژێمی پێشووی عێراق و شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو هەڵوێست و پشتیوانیانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەرزنرخاند.
هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە و ئاماژەی بە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی و دامودەزگاکانی حکوومەت دا بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان و جەختی لە پەیوەندی پتەوی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و تیشکی خستەسەر بارودۆخی ئێستا و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکان لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
هەروەها کونسوڵی نوێی ئەمەریکا باسی لە ڕۆلی سەرۆک بارزانی کرد و بە رۆلێکی ئەفسانەیی وەسفکرد و جەختی لە پەیوەندیی بەهێزی بەردەوامی و دوولایەنەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
دوایین گۆڕانکاریەکان و ئالنگارییەکانی ناوچەکە و پرسی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بارودۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون.
