ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كۆچی دوایی كرد
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك گوازرابووه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:
پارتی ديموكراتى كوردستان – سووريا هه‌واڵی كۆچی دوایی محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌باس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌یان به‌هۆی نه‌خۆشی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه‌دا هاتووه: "محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌باس، كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی شاری دهۆك گوازرایه‌وه شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28ی ئه‌یلولی 2020 كۆچی دوایی كرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه به پرۆفایلی محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌باس كراوه، كه "له ته‌مه‌نی گه‌نجێتییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و حزبه‌وه كردووه و پۆستی جیاوازی وه‌رگرتووه و تا دواجار پله‌ی ئه‌ندامێتی له لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی پێ دراوه".
H.B