پشکنینێکی نوێ مرۆڤایەتی لە بەڵای کۆرۆنا رزگار دەکات

هەنگاوێکی گەورەیە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

بەم نزیکانە، جۆرە پشکنینێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو کە لە ماوەی 15 بۆ 30 خولەک ئەنجامی پشکنینەکە ئاشکرا دەکات.

پشکنینەکە سوودێکی زۆری بۆ تەواوی جیهان دەبێت و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەم نزیکانە بڕیاری لەسەر دەدات.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە هەوڵی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە پشکنینەیە و سوودێکی زۆری بۆ وڵاتانی هەژار و دەوڵەمەند دەبێت چونکە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی زۆربەی رێکارەکان و تێچووەکەشی زۆر کەمە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان، ئەڵمانیا لە ئێستاوە داوای بیست ملیۆن پشکنینی هاوشێوەی کردووە و پشکنینەکەش هاوشێوەی پشکنینی دووگیانییە.

هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنساش، لە هەوڵدان بۆ دەستخستنی ئەو جۆرە پشکنینە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاریداوە، لەگەڵ پەسەندکردنی ئەوجۆرە پشکنینە، لە زانکۆ و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان بەکار بێت.

پێش هەم جۆرە پشکنینەش، کۆریای باشوور و ئەمەریکا، کاریان لەسەر بەرهەم هێنانی پشکنینی خێرا و هەرزان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند نەکراوە.