وەزیری بەرگریی تورکیا: برایەتیی تورک و کورد بەردی بناغەی بنیاتنانی ئاشتییە لە ناوچەکەدا

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: بە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی، ئارامی و برایەتی و خۆشگوزەرانی، وڵاتەکەمان بەهێزتر دەبێت. گوتیشی: کورد و تورک لە دێرزەمانەوە برا بوونە، بە درێژایی مێژوو شان بە شانی یەکدی هەنگاویان ناوە.

سێشەممە 12ـی ئابی 2025، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیی وڵاتەکە، سه‌ردانی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستانی کرد، لە نزیکەوە چاوی بە هاووڵاتییانی کوردی ناوچەکە کەوت و گفتوگۆی لەگەڵیاندا کرد.

هەروەها یەشار گولەر، جەختی لە برایەتیy نێوان کورد و تورک کردەوە و ڕایگەیاند، برایەتی نێوانیان بەردی بناغەی بنیاتنانی ئاشتییە لە ناوچەکە.

باسی لەوەش کرد، بە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی، ئارامی و برایەتی و خۆشگوزەرانی، وڵاتەکەمان بەهێزتر دەبێت، هەروەها : کورد و تورک لە دێرزەمانەوە برا بوونە، بە درێژایی مێژوو شان بە شانی یەکدی هەنگاویان ناوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، هەر لە میانی سەردانەکەیدا چەندین شوێنی لە جۆڵەمێرگ بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، جۆڵەمێرگ ساڵانێکی زۆر لە ژێر سێبەری تیرۆردا بووە و لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی، ناوچەکە بە تەواوی پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت و دەسەڵاتیش بە هەموو توانایەوەکەوە بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەم مەبەستە.

 
 
Fly Erbil Advertisment