بیتکۆین 124 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

دراوی ئەلیکترۆنی 'بیتکۆین' نزیکەی 3%ـی بەرزبووەوە، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی کە زیاتر لە 124 هەزار دۆلارە.
بۆرسەی 'بینانس' کەگەورەترین بۆرسەی ئاڵوگۆڕی دراوی ئەلیکترۆنیە بڵاویکردووەتەوە، لەدەستپێکی مامەڵەکانی ئەمڕۆ بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی بیتکۆین بەرزبووەتەوە بۆ 124 هەزار و دوو دۆلار و 49 سەنت.
پێشتر نرخی بیتکۆین 123 هەزار و 200 دۆلار بووە، کە بەڕێژەی 2.57% بەرزببوەوە.
تۆنی سیکامۆر شرۆڤەکاری بازاڕ لە لە کۆمپانیای IG دەڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین پشتگیری لە گەشەسەندنی دڵنیایی دەکات سەبارەت بە هەنگاوەکانی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود.
بیتکۆین یەکەم دراوی ئەلیکترۆنی لامەرکەزییە. دەتوانرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لە ڕێگەی تۆڕی بیتکۆینەوە بنێردرێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە لایەنی سێیەم هەبێت.