حکوومەتی هەرێم دەرفەتی خوێندنی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان ڕەخساندووە
نزیکەی 900 هەزار پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن و 30% ـی ئاوارە و پەنابەران لە ناو کەمپەکان دەژین و 70% ـی لە دەرەوەی کەمپەکانن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خەرجی پەنابەر و ئاوارەکان دابین دەکات، بە تایبەت خەرجی و پێداویستییەکانی خوێندن.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 10 قوتابخانە بۆ ئاوارە و پەنابەران دروستکراون و سەدان مامۆستاش ڕاهێنانیان پێکراوە.
پرۆسەی خوێندن لە کەمپەکان بێ کێشە و بەربەست نییە، دیارترینیان نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمییە.
لەم ڤیدیۆوۆڵێکدا هاوکارمان عەمار نەجمەدەین بە ژمارە وردەکاریی تەواو لەسەر خوێندنی ئاوارە و پەنابەران دەخاتەڕوو.