سوودانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

وێنە، سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی  'ئەرشیف'
وێنە، سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی 'ئەرشیف'

شەممە، 16ـی ئابی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی 79 ساڵەی دامەزراندن لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

سوودانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوو و گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵی بنەڕەتیی هاوشانی هێز و لایەنەکانی دیکە، هەبووە لە ڕووبەڕووبونەوەی دیکتاتۆریەت.

گوتیشی: پارتی بەشداریی لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسی کردووە، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ هەموو گەلی عێراق بەدەست هاتوون، کردەوە.