سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەڕائی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.

شه‌ممه‌، 16ـی ئابی 2025، سەرۆک بارزانی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازیی له‌ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانه‌تیی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوی باره‌گای بارزانی، له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و موسەننا سامەڕائیدا ڕۆشنایی خراوه‌ته‌ سەر پەیوەندیی دوولایەنە و پێویستیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشیی لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا.

 
Fly Erbil Advertisment