سەدان گاردی نیشتمانی لە ڤێرجینیاوە دەگوازرێنەوە واشنتن
وەک پشتیوانییەک بۆ پۆلیس، ڤێرجینیا، نزیکەی 400 گاردی نیشتمانی ناردە واشنتنی پایتەخت.
ئەم هەنگاوەی ڤێرجینیا لە کاتێکدایە، سەدان گاردی دیکەی نیشتمانی لە هەرێمی کۆلۆمبیا بە هەمان مەبەست ئامادە دەکرێن، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش ئاماژە بەوە دەکات، گواستنەوەی گاردەکانی نیشتمانی، لەچوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ ڕێگریی لە گێرەشێوێنی.
پاتریک مۆریسی، حاکمی ویلایەتی ڤێرجینیای ڕۆژئاوا لە (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، 300 بۆ 400 گاردی نیشتمانی لە ڤێرجینیاوە دەنێرنە واشنتنی پایتەخت، بۆ ئەوەی ئارامتر و جوانتر بێت، دەشڵێت: ئەم هەوڵە لەپێناو، ئەمەریکایەکی بەهێزە.
ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵیش دوێنێ لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگەدارەوە بڵاوی کردەوە، هێزەکانی گاردی نیشتمانی چەند ڕۆژێکی دیکە، لەنێو واشنتنی پایتەخت بڵاودەبنەوە.