ئاماری فەرمی؛ کابینەی نۆیەم 564 پڕۆژەی وەبەرهێنانی جێبەجێ کردووە

ژمارەیەک کرێکار لە کاتی کارکردن (ئەرشیف)
ژمارەیەک کرێکار لە کاتی کارکردن (ئەرشیف)

لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە بواری وەبەرهێناندا جێبەجێ كراون.

دووشەممە، 18ـی ئابی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی كاری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تەواوی هەرێم 564 پرۆژەی جیاجیا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە سێكتەری وەبەرهێنان جێبەجێ كراون و ئەوەش هەموو كەرتەكانی ئەو بوارەی گرتووەتەوە.

جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان:

-   پیشەسازی: 142 پرۆژە بە بەهای سێ ملیار و 649 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.

-   بازرگانی: 142 پرۆژە بە گوژمەی ملیارێك و 194 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.

-   گەشتیاری: 78 پرۆژە بە گوژمەی 7 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون

-   نیشتەجێبوون: 60 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.

فێركردن: 49 پرۆژە بە بەهای 417 ملیۆن دۆلار

تەندروستی: 34 پرۆژە، بە بەهای 366 ملیۆن دۆلار

كشتوكاڵ: 21 پرۆژە، بە بەهای 561 ملیۆن دۆلار

وەرزشی: 14 پرۆژە بە گوژمەی 84 ملیۆن دۆلار

هاوبەش و بیانی: 11 پرۆژە، بە گوژمەی 5 ملیار و 154 ملیۆن دۆلار

خزمەتگوزاری: 8 پرۆژە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار

هونەری: 3 پرۆژە بە گوژمەی 76 ملیۆن دۆلار

- بانكەكان: 2 پرۆژە بە گوژمەی 19 ملیۆن دۆلار.

لەم چوارچێوەیەدا لە كابینەی نۆیەمدا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار و 53 ملیۆن دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ كراون.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگی لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە هەموو كەرتەكاندا بڕیوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.