شه‌رع: سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی كاتیی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سووریا ده‌كات

سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا فه‌رمانی په‌سندكردنی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی كاتیی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل ده‌ره‌كات؛ سیسته‌مه‌كه له زیاتر له 50 مادده پێكهاتووه.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا فه‌رمانی ژماره (143)ـی ساڵی 2025ـی ده‌كرد و تێیدا په‌سندكردنی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی كاتیی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی ڕاگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له فه‌رمانه‌كه‌دا گوتوویه‌تی، ئه‌م سیسته‌مه كه له 53 مادده پێكهاتووه، به پێی ده‌ستووری وڵات و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمانیی سووریایه.
به گوێره‌ی سیسته‌مه‌كه هیچ كه‌س بۆی نییه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان كاندید بكات، كه پێشینه‌ی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌بێت، هه‌روه‌ها كاندید نابێت هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ بووبێته‌وه و سزای یاسایی درابێت، جگه له‌وه‌ی به تۆمه‌تی سیاسی و ئه‌منی سزا درابێت.
هه‌روه‌ها له مادده‌ی دووی سیسته‌مه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل 210 كه‌س ده‌بێت و كورسی پارێزگاكانیش به پێی دابه‌شكردنی دانیشتووان ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كورسییه‌ك یان زیاتری ده‌بێت.