سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی کچانی سەنحاریب دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ ڤۆلیبۆل، پیرۆزبایی لە سەرۆک، راهێنەر و سەرجەم وەرزشوانانی یانەی کچانی سەنحاریب لە دهۆک کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.
شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، راهێنەر و سەرجەم وەرزشوانانی یانەی کچانی سەنحاریب لە دهۆک دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ ڤۆلیبۆل.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ ئەوان و هەموو وەرزشوانانی کوردستان دەخوازم.
گەرمترین پیرۆزباهییان ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و گشت وەرزشڤانێن یانەیا سەنحاریب یا کچان ل دهۆکێ دکەم ب هەلکەفتا ب دەستڤەئینانا ناسناڤێ قارەمانییا ڕۆژئاڤایا ئاسیا بۆ ڤۆلیبۆلێ. هیڤیا پێشکەفتن و سەرکەفتنا بەردەوام بۆ وان و هەموو وەرزشڤانێن کوردستانێ دخوازم. https://t.co/ahmJRKAgp6
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 28, 2026
ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، تیمی تۆپی بالەی کچانی یانەی سەنحاریب لە دهۆک بووە پاڵەوانی دووەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی رۆژئاوای ئاسیا، دوای بردنەوەی لە یانەی شەبیبە بووشریەی لوبنانی لە بەیرووت.
لە یاریی کۆتاییدا کە لە هۆڵی کۆمەڵگەی وەرزشیی میشێل مۆر لە بەیرووت بەڕێوەچوو، کچانی سەنحاریب بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر (3 - 0) سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. بەم ئەنجامەش کچانی دهۆک یەکەمین نازناوی نێودەوڵەتییان لەسەر ئاستی تۆپی بالەی کچان بۆ یانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەستهێنا.