رۆناڵد كومان له‌به‌رده‌م میدیاكان داوای ئه‌م یاریزانه‌ی كرد
رۆناڵد كومان: دڵخۆشم به ئه‌نجامی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ
.gif)
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاشكرا رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی مان سیتی بگوازنه‌وه، گوتیشی: له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆمان له چامپیۆنزلیگ رازیم و یارییه‌كه‌شمان به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس قورسترین یاری گرووپه‌كه‌مان ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 ئۆكتۆبه‌ری 2020، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێڤییا، رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و یارییه‌كه‌ی به قورس وه‌سف كرد، گوتیشی: هه‌میشه سێڤییا له لالیگا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و خاوه‌نی راهێنه‌رێكی ته‌كتیكییه و له رووی جه‌سته‌ییه‌وه زۆر به‌هێزن.
كومان له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا نه‌یشارده‌وه كه پێویستیان به هێرشبه‌رێكی ژماره 9 هه‌یه، گوتیشی: داوای به‌رگریكارێكیشم كردووه، هه‌رچه‌نده باری دارایی بارسێلۆنا زۆر خراپه، به‌ڵام له دوو شوێنی پێكهاته‌كه‌م پێویستیم به یاریزانه.
راهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كرد كه ده‌یانه‌وێت ئیریك گارسیای به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 19 ساڵانی یانه‌ی مان سیتی بگوازنه‌وه و ره‌تی كرده‌وه كه هیچ قسه‌یه‌كی دیكه له‌مباره‌یه‌وه بكات.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه خه‌ونی به چی یاریزانێك بینیوه كه راهێنه‌رایه‌تی بكات، رۆناڵد كومان گوتی: لیۆنێل مێسی.
كومان ده‌شڵێت: مێسی له دوو یاری رابردوو سه‌لماندی كه ته‌نیا ئه‌و شایسته‌ی كاپتنی بارسێلۆنایه، هیچ گومانێكم ته‌نانه‌ت 1%ـیش له تواناكانی مێسی نییه، ئه‌و له یه‌كه‌مین رۆژه‌وه كه ده‌ستی به راهێنان كردووه پیشانی دا كه باشترین یاریزانی جیهانه.
له باره‌ی فرۆشتنی دێمبلی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا گوتی: هیچ قسه‌یه‌كم له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ دێمبلی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌ویش هیچ شتێكی له‌گه‌ڵ من باس نه‌كردووه.
كومان گوتیشی: زۆر دڵنیام له ئاستی سێرجینیۆ دێستی به‌رگریكاری نوێی بارسێلۆنا، ناشزانم بۆ ئه‌م یارییه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات یان نا، به‌ڵام دڵنیام له‌گه‌ڵ بارسا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
كومان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ده‌یه‌وێت به باشترین شێوه یاریزانه‌كان له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده بكات، گوتیشی: كاری من ئه‌وه‌یه رۆڵم هه‌بێت كه باشترین ئاست له یاریزانێكی وه‌كو كۆتینیۆ ده‌ربێنم و ئاستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش پێشبخه‌م.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ، راهێنه‌ری بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی به كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له چامپیۆنزلیگ ده‌ربڕی، گوتیشی: یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس بۆ ئێمه قورس ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین تا ئه‌وكات زیاتر ئاستی تیپه‌كه باشتر بكه‌ین.
له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و، بارسێلۆنا له كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات، وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه بارسێلۆنا به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به یانه‌كه‌ی هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس هێنا.
