یه‌كه‌مین یانه كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند
یاریزانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كردوونه‌ته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی خولی پله یه‌كی كوردستان راگه‌یاند و بڕیاردرا له 22ـی ئه‌م مانگه یارییه‌كه له یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بكرێت، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ڵۆ به كوردستان24ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌یه له یاریی كۆتایی ئاماده‌نه‌بن و بكشێنه‌وه، ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت ناتوانین به‌شداریی له خولی نایابی كوردستانی وه‌رزی نوێش بكه‌ین.
بریارە ھەفتەی داھاتووش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لەگەل نوێنەری یانە نایابەكان كۆ ببێتەوە و بریار لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی خولی نایابی كوردستان بدات، كه تێیدا یانه‌ی هه‌ڵۆ هاوشان چه‌مچه‌ماڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولی نایابی كوردستان مسۆگه‌ر كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ڵۆ له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئێستاوه بڕیاریانداوه له خولی نایابی كوردستان بكشێنه‌وه، گوتیشی: دۆخی دارایی تیپه‌كه‌مان زۆر خراپه و یاریزانه‌كانمان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت یاریگهكهشمان شیاوی ئه‌وه نییه یاری له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌شڵێت: به نووسراوی فه‌رمی داوا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی بده‌ن كه ئێمه به‌شداریی له یاری كۆتایی خولی پله‌یه‌كی كوردستان نه‌كه‌ین و یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌نه پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌ك كوردستان.