لە دوای زاخۆ کارگەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دادەمەزرێـت
گرووپی کۆمپانیاکانی جیتۆری چینی و هارلم لە هەولێر لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیارە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دابمەزرێنن، ئەمەش دەبێتە دووەمین کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، دوای کارگەکەی زاخۆ.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندی هەردوو کۆمپانیاکە لە هەولیر لەگەڵ مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان کۆبوونەتەوەکە و بـیـرۆکـەی دامـەزرانـدنـی کـارگـەیـەکـی دیـکـەی دروسـتـکـردن و بـەرهـەمـهـێـنـانـی ئـۆتـۆمـبـێـلـیان باسکردووە.
بە گوێرەی ئەوەی لە کۆبوونەکەدا باسکراوە، وەک قـۆنـاخـی یـەکـەم، کارگەیەکی کـۆکـردنـەوەو لـێـکـدانـی پـارچـەکـانـی ئۆتۆمبێلی جـۆری جـیـتـۆری چینی لـە شـاری هـەولـێـر دادەمەزرێنن.
لـەلای خـۆیـەوە د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان پـێـشـوازی لـە بـیـرۆکـەکـەیـانـی کـردووە و ئـامـادەیـی هـەمـوو هـاوکـاری کـارئـاسـانـیـەکـی دەربڕیوە، هەروەها داوای لـێـکـردوون هـەرچـی زووە پـڕۆپـۆزەڵـی تـایـبـەت بـە کـارگـەکـە پـێـشـکـەش بـە دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان بـکـەن تـا کـاری پـێـویـسـتـی بـۆ ئـەنـجـامـبـدرێـت.
هەر لە راگەیەندراوی دەستەی وەبەرهێنان هاتووە، ئـامـانـج لـە دامـەزرانـدنـی کـارگـەی دروسـتـکـردن و بـەرهـەمـهـێـنـانـی ئـۆتـۆمـبـێـل لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان گـواسـتـنـەوەی تـەکـنـەلـۆژیـا و رەخـسـانـدنـی دەرفـەتـی کـار و پـەروەردەیـی کـارامـەیـی پـیـشـەسـازی نـاوخـۆیـیـە لـە داهـاتـوودا.
هاوکات رۆژی یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، هیتووشی ئیشیزوکا، کونسوڵی ژاپۆن جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی پڕۆژەکانی نیسان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و پیرۆزبایی لە کۆمپانیای ئۆتۆمۆتیڤ کرد بۆ ئەو هەوڵانەی لەم پڕۆژەیەدا خستوویانەتە گەڕ.
ئیشیزوکا سەبارەت بە هەڵبژاردنی زاخۆ بۆ ئەم پڕۆژەیە گوتی: "زاخۆ بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی و نزیکی لە سنووری تورکیا، ناوچەیەکی ستراتیژییە بۆ پەرەپێدانی کار و بازرگانی".
بە گوتەی کونسوڵی ژاپۆن، کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی خێراتربوونی چالاکییەکانی نیسان و سەلماندنی پێگەی ئەو کۆمپانیایە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق.
کونسوڵی ژاپۆن ئەوەشی روونیکردەوە، کردنەوەی ناوەندی PDI لە زاخۆ تەنیا بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکان نییە، بەڵکو رۆڵێکی گرنگ لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەگێڕێت.
ئەو دیپلۆماتکارە هیوای خواست پڕۆژەکە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر داهاتووی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان هەبێت و ببێتە کەرەستەیەکی گرنگ بۆ کۆمەڵگە. هیکوزوکا دڵخۆشیی خۆی بە دامەزراندنی مۆتۆرپلێکس دەربڕی و جەختی لە بەکارهێنانی باشترین ئۆتۆمبێلەکان بەپێی رێکارەکانی سەلامەتی کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، کونسوڵی ژاپۆن داوای لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەکەی کرد پشتیوانییەکانیان بۆ ئەم پڕۆژەیە بەردەوام بکەن. هەروەها داوای لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان و حکوومەتی خۆجێی کرد بە هەماهەنگی کار بۆ پەرەپێدانی ئابووریی ناوچەکە بکەن.