ئەرمینیا کوژرانی 51 سەربازی راگەیاند
جەنگ بەردەوامە
K24- هەولێر:
ئەرمینیا کوژرانی 51 سەربازی جوداخوازی وڵاتەکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، حکومەتی ئەرمینیا بڵاویکردەوە، 51 سەربازی جوداخوازی هەرێمی کاراباخ لە لایەن سوپای ئازەربایجانەوە کوژراون.
ئەرمینیا ناوی تەواوی ئەو سەربازانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوو لە جەنگیان دژ بە ئازاربایجان کوژراون.
لای خۆیەوە، ئارایک هاروتینویان، سەرۆکی هەرێمی کاراباخ ئەمڕۆ سەردانی بەرەکانی جەنگی کرد و رایگەیاند، جەنگی کۆتایی لەگەڵ ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
تاوەکو ئێستا جەنگی هەردوولا لەسەر هەرێمی کاراباخ بەردەوامە و هەردوولاش دانوستان رەت دەکەنەوە، ئەمەش سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی جەنگ.
AFP