بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق: تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق سزای هاتووچۆیان بۆ تۆماردەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق, هۆشداری داوە، تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سزای هاتووچۆیان لە پارێزگاکانی عێراق لەسەر تۆمار دەکرێت.
شەممە، 23ـی ئابی، 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە و لە پارێزگاکانی عێراق سەرپێچی هاتووچۆ دەکەن، ئەوا سزایان لەسەر تۆمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواشی لە شۆفێران دەکات لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتییاندا، پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ی گوت "بەشێک لە خەڵک پێیان وایە، سزای سەرپێچی شۆفێر تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە، کە هەڵگری تابلۆی ناوخۆیین، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە. هەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش بێت و لە هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکات؛ هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەکانی ناوخۆی هەرێم، سزا دەدرێت."
ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ زیاتر پارێزگاریکردنە لە گیانی هاووڵاتییان.