وەزیری پێشووی دەرەوەی هۆڵەندا: حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ شەرعیەتی خۆی لە بەردەم جیهان لەدەستداوە

کاسپار ڤێلدکامپ، وەزیری پێشووی دەرەوەی هۆڵەندا، گوتی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زیان بە "ئاسایش و ناسنامەی ئیسرائیل" دەگەیەنێت و حکوومەتەکەی "شەرعیەتی خۆی لە بەردەم جیهان لەدەستداوە."

کاسپار ڤێڵدکامپ، دوای ئەوەی نەیتوانی دەربارەی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە، ڕێکاری نوێ دژی ئیسرائیل بگرێتە بەر، ڕۆژی هەینی دەستی لەکارکێشایەوە و بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: هەست دەکەم ناتوانم خۆم ئەو سیاسەتە جێبەجێ بکەم، کە پێویستە. 

وەزیری پیشووی دەرەوەی هۆڵەندا، ئەمڕۆ دووشەممە، بە کەناڵ 12ـی ئیسرائیل ڕاگەیاند، وەک دۆستێکی ئیسرائیل، باوەڕم وایە دەبێت هۆشداری بدەم، کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە غەززە و کردەوەکانی ئێستای کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، زیان بە ئاسایش و ناسنامەی ئیسرائیل دەگەیەنێت.

پێش دەستلەکارکێشانەوە، ڤێڵدکامپ پێشنیازی قەدەغەی ئیسرائیلییەکانی کردبوو، وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر شاری غەززە، هەروەها تەلئەڤیڤی بە پێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ و داگیرکردنی غەززە تۆمەتبارکردبوو.

وەزیری دەرەوەی پێشووی هۆڵەندا کە لە ساڵی 2011 تا 2015 وەک باڵیۆزی ئەمستردام لە ئیسرائیل کاری کردووە. لەوبارەوە "من گرنگییەکی زۆر بە ئاسایش و داهاتووی ئیسرائیل دەدەم، لەگەڵ سیاسەت و هەڵسوکەوتی حکوومەتی ئێستای غەززەشدا نیم، بەڵام دەبێت شەڕەکە کۆتایی بێت.

ڤێڵدکامپ ئاماژەی بەوەش کرد، "بەدڵنیاییەوە حکوومەتی ناتانیاهۆ شەرعیەتی خۆی لەبەردەم جیهاندا لەدەستداوە". 

وەزیری پێشووی دەرەوەی هۆڵەندا لە نامەیەکدا بۆ کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا نووسیویەتی، گەمارۆدانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە پێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا.

 

 
Fly Erbil Advertisment