کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، عێراقییەکانی نیگەران کردووە
مشتومڕیه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌رگای پێشبینیی جیاواز بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كشانه‌وه‌یه لای سیاسییه‌كان و شاره‌زایانی بواری ئه‌منیی کردووەتەوە، له‌كاتێكدا پسپۆرانی بواری ئه‌منیی پێیانوایه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مانای كشانه‌وه‌ی ته‌واو ناهێت، به‌ڵكو هه‌نگاوێكه نه‌خشه‌سازییه‌كی نوێ بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له به‌رامبه‌ردا پێشبینییه‌كی دیكه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌یه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه پێشهاتی نه‌خوازراو ده‌بینێت.
محه‌ممه‌د عوسمان خالیدی، په‌رله‌مانتاری عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێمانوایه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك هه‌یه و ئه‌گه‌ری كرده‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه له ئارادایه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، مه‌ترسی سیاسیش له‌وه‌دایه، كه عێراق په‌لكێشی ناو ئه‌و جه‌نگه بكرێت، هه‌رچه‌ند پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی له دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌و جه‌نگه‌دا هه‌بووه.
هه‌رچی تێڕوانینی ئه‌وانه‌یه كه له سیاسه‌ته‌وه دوورن، هه‌ڵوێسته‌كه‌یان جیاوازه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا به وردی تاوتوێ كراوه و دووریش نییه ئه‌و جووڵانه زۆر گۆڕانكاری له عێراق دروست بكه‌ن.
موفید شه‌مه‌ری، شاره‌زای ئه‌منی گوتی: كاتێك دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا ده‌خوێنینه‌وه، هه‌ر له جه‌نگی 12 ڕۆژه و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا بگره تا ده‌گاته جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، هه‌موو ئه‌مانه دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه له بوونی نه‌خشه‌سازییه‌كی نوێ بۆ هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت له عێراق.
مشتومڕیی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له نزیك سنووری عێراق، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه چه‌ندان جار ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی له‌سه‌رداوه، له‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه سیناری 2014 دووباره ببێته‌وه.