لە بەغدا ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی 100 داواکراو دەستی پێکردووە

لە بەغدای پایتەختی عێراق ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی 100 داواکار دەستیپێکردووە و ژمارەیەک کەسی بیانیش بەهۆی نەبوونی مەرجی مانەوەیان دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی 100 داواکراو و تۆمەتبار بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستی پێکردووە.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ئۆپەراسیۆنەکە پشکنین و لێگەڕانی بۆ  ناوچەی فەزیلەو کەمیالە لە رۆژهەڵاتی بەغدا کردووە، هاوکات ژمارەیەک بیانیش لەبەر نەبوونی مەرجەکانی مافی مانەوە دەستگیرکراون.

بەڵام تاوەکوو ئێستا زانیاری لەبارەی ژمارەی دەستگیرکراوان بڵاونەکراوەتەوە.