لە هەرێمی کوردستان 30 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

زۆرترین پشکنین، چاکبوون و تووشبوونیش لە دهۆک تۆمارکراون

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوی ئەمڕۆی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرای کرد: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 30 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و، 793 کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، زۆرترین پشکنین (2847) لە دهۆک کراون، هەروەها زۆرترین تووشبووش هەر لە دهۆک تۆمارکراون کە 330 کەس بوون.

لەو 368 کەسەش کە کۆرۆنایان تێپەڕاندووە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، زۆرترینیان هەر لە دهۆک بوون، کە ژمارەیان 180 کەسە، بەڵام زۆرترین مردن، (12) لە سلێمانی تۆمارکراوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

هـ.ر.