لە عێراق دابەشکردنی ژەمەخۆراک وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بە هاووڵاتییان دەدرێت
دابه‌شكردنی ژه‌مه‌خۆراك و خوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، شێوازێكی دیكه‌ی نه‌رێنییه كه به‌شێك له كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تووڕه‌كردن و گاڵته‌پێكردنی هاووڵاتیان، له‌كاتێكدا به‌شێك له سیاسییه‌كان و كاندیدانی دیكه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه وه‌ك بچووك كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقه، هه‌رچی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه، پێناچێت ئه‌و بابه‌ته به‌لایه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بێت.
ئه‌سیر شه‌رع، چاو‌دێر و كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هه‌ر كاندیدێك به خواردنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان بكات، ئه‌وا هاووڵاتیانی عێراقی بچووك ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ هاووڵاتی عێراقی هۆشیارتره و ناكرێت به‌و عه‌قلییه‌ته هه‌وڵی متمانه‌پێهێنانیان بدرێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له كاندیدان پێیان وایه به سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراك یانیش خواردن و به‌ڵێنی درۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری عێراقی ده‌بێت!
هه‌رچی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، هه‌وڵیدا ڕاسته‌وخۆ باسی ئه‌و بابه‌ته نه‌كات و ته‌نها دووپاتیكرده‌وه، چاودێری هه‌موو پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی ڕێساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت.
نیبراس ئه‌بو سوده، کارمەندی به‌شی میدیای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دەڵێت: هه‌موو ئه‌وه‌ی له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی چاودێرییه‌وه تێبینی ده‌كرێن، ئه‌وا ڕاپۆرتی ئه‌و حاڵه‌تانه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كرێن و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی یاسای كردبێت، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه.
هه‌ندێك له كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو دابه‌شكردنی خواردنیان وه‌ك به‌شێك له بانگه‌شه‌كانیان به‌كارهێنا و له‌سه‌ر سنییه‌كانی خوادرن ژماره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌نا، به‌ڵام بوونه جێگه‌ی تووڕه‌كردن و گاڵته‌پێكردنی هاووڵاتیان.