یاریزانێكی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه

ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی ریال مه‌درید له كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا تووشی كۆرۆنا بوو.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا له ژووره‌كه‌ی كه‌ره‌نتین كراوه.
به‌مهۆیه‌وه لۆنین ناتوانێت یاریی بۆ تیپه‌كه‌ی ئاندرێ شێفچێنكۆ بكات كه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له‌م مانگه سێ یاریی ده‌كات و له یه‌كه‌میان له یارییه‌كی دۆستانه سبه‌ی رووبه‌رووی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه و دواتریش له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا یاریی ده‌كات.
ئاندریا لۆنینی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له هاوینی 2018 له یانه‌ی زۆریای ئۆكراینا به 8 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، وه‌رزی رابردووش به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤه‌له‌دوه‌لید كرد، له‌م هاوینه‌ش گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید.
