رێباز حه‌ملان: سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موو گومانێكی ره‌وانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی "كوردستان24" وه‌ڵامی پرسیاری بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه "كوڤان عیزه‌ت"ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، كه كابینه‌ی نۆیه‌م، كابینه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه و به عه‌قڵی ده‌وڵه‌تدارییه‌وه كار ده‌كات و به‌و په‌ڕی پشوودرێژییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌كانیش ده‌كات و وه‌ڵامی سه‌ختترین پرسیاری دایه‌وه و هیچی بۆ لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مانتاران نه‌هێشته‌وه.
ده‌قی گفتوگۆكه
پرسیار: ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و چوونی بۆ په‌رله‌مان تا چه‌ند متمانه له نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان بنیاتده‌نێته‌وه و تا چه‌ند پێگه‌ی په‌رله‌مان له كۆی سیستمی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر ده‌كات، به تایبه‌تی له كاتێكدا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی ئه‌وه له په‌رله‌مان گیراوه كه رۆڵی خۆی وه‌ك پێویست نه‌گێڕاوه؟
رێباز حه‌ملان: راستییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌م دۆخه دژواره‌ی مه‌ترسی كۆرۆنا و ره‌وشی كۆرۆنا و له رووی سیاسییه‌وه رووی له عێراق و ناوچه‌كه كردووه، هه‌نگاوێكی گه‌وره و گرنگ بوو، كه به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر داواكاری خۆی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌و تیمه‌ی یاوه‌ریان بوون، چوونه په‌رله‌مان و بۆ ماوه‌ی (10) كاتژمێر زۆر به پشوودرێژی و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ئه‌و زانیارییه درووستانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌ته‌وه هه‌یه و برانه په‌رله‌مان و زۆر راشكاوانه خرایه به‌رده‌م نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ده‌نگیان پێدراوه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی دیموكراسی و رۆژ به رۆژ له رووی مه‌ده‌نییه‌ته‌وه به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و قسه و باسانه‌ی ره‌وانده‌وه، كه ده‌وترا حكومه‌ت نایه‌وێت بچێته په‌رله‌مان. له كاتێكدا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران بوو. هیچ كات سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌نده به ورده‌كاری له‌بواره‌كانی، دارایی، كاره‌با، ته‌ندرووستی، ناوخۆ، بابه‌تی سیاسی و هه‌موو بواره‌كانی دیكه هه‌موو شته‌كان بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌و داننانه‌یه به واقیعه تاڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كابینه‌ی نۆیه‌م و جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران لێی به‌رپرس نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی له به‌رپرسیارێتی نه‌كشانده‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووه له چه‌ندین ساڵی رابردوو، ئێستا كابینه‌ی نۆیه‌م هاتووه‌ته ژێر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه. هه‌موو واقیعه تاڵه‌كانی بۆ په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز روونكرده‌وه و چاره‌سه‌ری خسته‌ڕوو و ئومێدی دا به خه‌ڵكی كوردستان، كه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و فریادڕه‌سه‌یه، ئه‌و پلانه‌ی بۆ ئه‌و چوارساڵه‌ی داهاتوو دایناوه، ئومێد هه‌یه له زۆرێك له كێشه‌كان ده‌ربازمان بێت.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت بزانێت، ئه‌و پلانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م له ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه خستییه‌ڕوو بۆ چوار ساڵی ئاساییه و هیچ كاتێك له پلانی حكومه‌ت نه‌بووه، كه نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك كۆرۆنا روومان تێده‌كات و نرخی نه‌وت له (50) دۆلاره‌وه دێته سه‌ر (20) دۆلار. هه‌ندێك كه‌س باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مووی جێبه‌جێ نه‌بوون، ئه‌و به‌ڵێنانه بۆ چوار ساڵ بوون و هێشتا كات ماویه‌تی. زۆرێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی دراون، جێبه‌جێی كردوون. به‌ڵێنی دا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون، هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و هۆكاری رێكنه‌كه‌وتن به‌غدایه و هه‌رێم نییه.
به‌ڵێنی دا چاكسازی بكات، یاسای بۆ دانراوه و كاتی ده‌وێت. به‌ڵێنێكی دیكه، شه‌فافیه‌ت بووه، ئێستا له هه‌موو كات زیاتر شه‌فافیه‌ت له بواری دارایی و ئابووری هه‌یه. سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی ئاماژه‌یان پێدا، كه ئاسته‌نگ هه‌یه، له ئاستی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كان و ئه‌وه‌ش شاراوه نییه.
حه‌ز ده‌كه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌وه دڵنیا بكه‌مه‌وه، هیچ كاتێك له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هیچ شتێك نییه، كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی له‌وه به دوور بگرێت و نه‌چێته په‌رله‌مان. ئه‌سڵه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی په‌رله‌مانێكه له ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. چونكه كاری په‌رله‌مان چاودێری و یاسادانانه. ئه‌سڵه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی له په‌رله‌مان زیاتریش چاودێری وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانیش ده‌كات تا ئاستی خواره‌وه تا بزانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پرسیار: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی چییه و چۆن هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م قه‌یرانه و ئه‌م ره‌وشه تێپه‌ڕێنێت؟
رێباز حه‌ملان: دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێدا. ژماره‌یه‌ك بژارده هه‌ن. یه‌كێكیان به‌رده‌وامبوونه له دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق. له پێناو دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت، ئێمه هه‌وڵی زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆ ده‌ده‌ین، له كشتوكاڵ و كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان و رێكخستنه‌وه‌ی بازرگانی له كۆی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و قاچاغچێتی له‌و ده‌روازانه. سێیه‌میان: پرسی رێكخستنه‌وه‌ی نه‌وته. یه‌كێك بوو له‌و خاڵه گرنگانه‌ی دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێدا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیه تا ئێستا وه‌زیری نه‌وتی دانه‌ناوه و كه‌سی بۆ ئه‌وه رانه‌سپاردووه، بۆ ئه‌وه‌یه خۆی بچێته ورد و درشتی هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له سێكته‌ری نه‌وتدا هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری نه‌وت دانرا، گرفت درووست نه‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌رته به باشی رێكبخرێته‌وه.
پرسیار: به جۆرێكی دیكه بڵێین، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و (320) ملیار دیناره‌ی بڕیاره بینێرێت، نه‌ینارد، بژارده‌كان چین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه و دابینكردنی؟
رێباز حه‌ملان: خاڵێكی گرنگ له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ خرایه‌ڕوو، ئه‌ویش خۆگونجاندنه. حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پلانێكی بۆ بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆران نییه. به‌ڵام دۆخێك هه‌یه، كه قه‌یرانی دارایی رووی له جیهان كردووه. به‌غدا هه‌موو جارێك پاره‌كه كه‌مده‌كاته‌وه. له‌و بودجه گه‌وره‌یه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر (320) ملیار دینار و ئه‌ویشیان نه‌ناردووه. دووه‌میان قه‌یرانی كۆرۆنایه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر زیانی به‌ركه‌وت. ئێمه له قه‌یرانێكی داراییداین.
ئه‌م خۆگونجاندنه كاتییه و په‌یوه‌ندی به یاسای چاكسازییه‌وه نییه. له بری ئه‌وه‌ی هه‌ر مووچه نه‌ده‌یت، هه‌وڵده‌ده‌یت بڕێكی كه‌متر بده‌یت.
چه‌ند بژارده‌یه‌ك هه‌یه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دایڕشتووه‌ته‌وه و به زووترین كات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌نارد.
پرسیار: به‌راورد به چه‌ند مانگی رابردوو، داهات زیادیكردووه؟
رێباز حه‌ملان: به هۆی كرانه‌وه‌ی رێگه‌كان و فڕۆكه‌كان و جموجوڵی بازار، به دڵنیاییه‌وه داهات زیادیكردووه، به‌ڵام وه‌ك پێش كۆرۆنا نییه. ئێمه پێویستمان به (755) ملیار دیناره بۆ مووچه‌ی ته‌واو. ئه‌م بڕه پاره‌یه ئێستا له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم نییه. به دڵنیاییه‌وه هه‌موو خه‌رجییه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه له پێناو مووچه‌خۆراندا. هه‌ر پاره‌یه‌ك له به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخانكراوه.
پرسیار: به ژماره بڕه‌كه‌تان له‌به‌رده‌سته؟
رێباز حه‌ملان: به دڵنیاییه‌وه وه‌ك باسم كرد، بڕی داهاتی ناوخۆ زیاتر بووه، به‌راود به رۆژگارێك كه كه‌ره‌نتین له ئارادابوو، به‌ڵام ژماره‌كان لای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه و ره‌نگه پێویست نه‌كات لێره بیخه‌مه‌ڕوو.
پرسیار: به‌غدا له سبه‌ینێوه چوارشه‌ممه (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، هیچ قسه‌یه‌ك و بڕیارێك هه‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌ش مووچه دابه‌شبكرێت؟
رێباز حه‌ملان: به دڵنیاییه‌وه، ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خۆیان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ ئێمه بنێرن، به‌ڵام گه‌ره‌نتی له‌گه‌ڵ به‌غدا چییه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بینیمان وه‌زیری دارایی واژووی كردبوو، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رێكی گشتیی رایگرتبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئاماژه‌یه‌ك به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن بینێرن.
پرسیار: زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان په‌رله‌مانتاریان هه‌یه و پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرد و هیچ بڕوبیانوویه‌ك بۆ هیچ لایه‌نێك ده‌مێنێته‌وه؟
رێباز حه‌ملان: له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ فیدباكی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌م له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نه‌یار و دۆسته‌وه ده‌ستكه‌وتووه‌ته‌وه. له رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسییه‌وه فیدباكم بیستووه‌ته‌وه. هه‌موویان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به راستی دوێنێ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هیچ قسه‌یه‌كی بۆ هیچ لایه‌نێكی سیاسی و په‌رله‌مانتارێك نه‌هێشته‌وه. له هیچ پرسیارێك خۆی نه‌دزییه‌وه. وه‌ڵامی سه‌ختترین پرسیاری دایه‌وه. به پشوو درێژیی تا دواین پرسیار به دیاریان مایه‌وه. چانسی دا به قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدار بوون له حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شدار بوون له وه‌رگرتنی پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌رخست سه‌رۆك وه‌زیران ره‌چاوی هیچ جیاكارییه‌كی سیاسی له نێوان تیمی حكومه‌ت ناكات و ئه‌و كار و خزمه‌تانه‌شی ده‌یكات، بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه بێ جیاوازی.
پرسیار: هه‌مووان له كابینه‌دا هاوبه‌شن له بڕیاردان؟
رێباز حه‌ملان: به دڵنیاییه‌وه هیچ بڕیارێكی ستراتیژی له رووی دارایی، له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كاندا بێ یه‌كده‌نگی هه‌موو كابینه نادرێت. دۆسیه‌ی دانووستانی به‌غدا دراوه به جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كه له یه‌كێتی نیشتمانییه ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ڕێوه به‌رێت. بابه‌ته‌كه حزبی نییه و له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تمه‌دارانه كار ده‌كرێت.
داڕشتنه‌وه: ئ.ڕ