لە هەرێمی کوردستان مردن بە کۆرۆنا 1900 کەسی تێپەڕاند
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ 886 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 29 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و، لەبەرامبەردا 566 کەسی دیکە چاکبوونەوە. بەگشتیش ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 1906 کەس.
زۆرترین تووشبووی 24 کاتژمێری رابردوو لە هەولێر تۆمارکراون، کە ژمارەیان 358 کەسە. لەبەرامبەردا زۆرترین چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراوە، کە 391 کەسن.
زیاتر لە نیوەی ئەوانەش کە لە شەو و رۆژی رابردوودا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە سلێمانی بوون، بەجۆرێک لەو 29 کەسە، 15ـیان دانیشتووی سلێمانی بوون.

هـ.ر.