محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنیی: به چوونی بۆ په‌رله‌مان مه‌سرور بارزانی ئاوی به ئاگردا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سیاسه‌تمه‌داری كورد و شاره‌زای ئاریشه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كورد له باكووری كوردستان، "محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی" له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ" و له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی "كوڤان عیزه‌ت" بێژه‌ری سه‌ره‌كی "كوردستان24" رایگه‌یاند، "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چوونی بۆ په‌رله‌مان ئاوی كرد به‌و ئاگره‌ی خه‌ریكه هه‌ڵیده‌گیرسێنن". له باره‌ی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "توركیا بۆ مه‌به‌ستی داگیركاری هاتووه و به‌دوای نه‌وت و غازدا ده‌گه‌ڕێت". گوتیشی: "چه‌ندینجار داوامكردووه، په‌كه‌كه له سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ چالاكییه‌ك له دژی توركیا ئه‌نجام نه‌دات". دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا له رێگه‌ی دانووستان و پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی سه‌رتاسه‌رییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت". له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له‌وه‌كرد، "بوونی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌شێكی هۆكاره‌كانی سرووشتی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كورده".
ده‌قی گفتوگۆی "كوڤان عیزه‌ت" له‌گه‌ڵ"محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی"
پرسیار: چۆن ده‌ڕواننه ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان و خستنه‌ڕووی راپۆرتێكی گشتگیر له باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: به رای من ئه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر باش بوو. تا راده‌یه‌كی زۆر ئاوی كرد به‌و ئاگره‌ی، كه خه‌ریكن هه‌ڵیده‌گیرسێنن. من گوێم له به‌شێكی زۆری وتاره‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو. گوێشم له به‌شێكی زۆری پرسیاری ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان گرت. بێگومان په‌رله‌مانتار رای خه‌ڵك ده‌هێنێت. ئه‌وانه هه‌ڵبژێردراون له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه. ناچارن گوێ له‌و خه‌ڵكه بگرن و ده‌چنه ناو خه‌ڵك و خه‌ڵك گله‌یی و ره‌خنه و داواكاری هه‌یه. زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران توانیان داواكاری و گله‌یی خه‌ڵك، كه له سه‌ر جاده و مزگه‌وت و شوێنه‌گشتییه‌كان باس ده‌كرێت له ناو په‌رله‌مان باسی بكه‌ن و به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تیش وه‌ڵامی دایه‌وه. ئه‌مه نه‌ریتێكی دیموكراتییه و هیوادارم ئه‌و پرساندنه به‌رده‌وام بێت و له وه‌زیره‌كانیش بكرێت. هه‌روه‌ها له هه‌ر كه‌سێك بكرێت، كه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆی نكوڵی ده‌كات. له هه‌موو كه‌سێك بكرێت، كه گه‌نده‌ڵی ده‌كات و ته‌مه‌ڵی ده‌كات له جێبه‌جێكردنی كاره‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی باشوور ببێته په‌رله‌مانێكی دیموكراسی و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی.
پرسیار: ئه‌و دانیشتنه پرساندن نه‌بوو، هه‌ر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: هه‌رچی ناولێبنرێت، باسی ئه‌وه‌م كرد، پرۆسه‌كه گرنگ بوو و پێویسته بكرێته نه‌ریت.
پرسیار: پێتان وایه به‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بتوانرێت هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ملبده‌نه ئه‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: راسته په‌رله‌مان ئه‌ركێكی هه‌یه و حكومه‌ت ئه‌ركێكی دیكه‌ی هه‌یه. په‌رله‌مان لایه‌نی یاسادانان و چاودێرییه به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه و حكومه‌تیش، ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێكاری ئه‌و راسپارده و یاسا و بڕیارانه‌یه كه په‌رله‌مان ده‌ریده‌كات. ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی یاسا سه‌یری بكه‌ین، راسته، كاری حكومه‌ت جیایه و كاری په‌رله‌مان جیایه. له حاڵه‌تێكدا كه‌موكورتی زۆر بوو، كه ناڕه‌زایه‌تی میلله‌ت هه‌بوو، ده‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت ببنه یه‌ك ده‌زگا و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكورتیانه بده‌ن، كه ئێستا هه‌ن و له داهاتوو درووست ده‌بن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه ناو خه‌ڵك و بزانن خه‌ڵك چی ده‌وێت و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
پرسیار: سه‌باره‌ت به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی له‌گه‌ڵ توركیا و به‌غدا قسه‌مان كردووه و ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام توركیا ده‌ڵێت، له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئێمه؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: عێراق سه‌روه‌رییه‌كی هه‌یه. راسته چه‌كدار و هێزی پارتی كرێكارانی كوردستان له لوتكه چیاكانی كوردستان هه‌ن. وه‌ك له لوتكه چیای كوردستانی باشوور هه‌یه، له رۆژهه‌ڵاتیش هه‌یه و له كوردستانی باكوور و توركیاش هه‌ن. گه‌ریلای په‌كه‌كه له چیاكانی دێرسیم و ده‌وروپشتی دیاربه‌كر و ناوشاره‌كانیش هه‌یه. ئه‌م تۆپباران و داگیركردنی باشووری كوردستان بیانوویه‌كه. ده‌یانه‌وێت به ناوی راونان و هێرشكردن بۆ سه‌ر په‌كه‌كه، به‌شێكی ستراتیژی له جوگرافیای كوردستانی باشوور داگیربكه‌ن. وه‌ك ئێستا 20 تا 25 سه‌ربازگه‌یان هه‌یه و 12 تا 13 سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌یان له كوردستانی باشوور داناوه. هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی پارتی هاتنه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و وتیان ئه‌مه "ده‌ستتێوه‌ردانێكی ئاشكرایه و داگیركارییه" په‌كه‌كه پێش ئه‌وه‌ی ئاكپارتی بێته سه‌ر حوكم و له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا له‌و چیایانه هه‌بووه. له ماوه‌ی 25 تا 30 ساڵه په‌كه‌كه له‌و چیایانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و داگیركارییه‌ی ئێستا هه‌یه، نه‌بووه.
پرسیار: بۆچی په‌كه‌كه ره‌چاوی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ناكات و بۆچی بیانوو ده‌داته ده‌ست توركیا بۆ له‌شكركێشی؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: ئه‌وه‌ی من بزانم، تا راده‌یه‌كی زۆر ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه. له زۆر بۆنه و له زۆر خاڵدا من ئاگادارم. وه‌ك وتم، چه‌كداری په‌كه‌كه له دێرسیم، له وان، له‌ناو قوڵایی توركیا و كوردستانی باكووردا هه‌ن. ئه‌مه سرووشتی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداریی كوردیی وایه. كاتی خۆی ئێمه‌ی كوردی باشوور، ده‌چووینه سنووری ئێران و له لوتكه چیاكان بووین، كه نیوه‌ی له ناو عێراق بوو و نیوه‌ی له ناو ئێران بوو و ده‌هاتنه ئه‌م دیو چالاكیان ده‌كرد. كوردی ئێران له كوردستانی عێراقه و ده‌چێته ئه‌و دیو چالاكی ده‌كات.
پرسیار: به‌ڵام بارودۆخ جیاواز بوو و هیچ كیانێكی كوردیی نه‌بوو؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: راسته ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تی عێراقیش هه‌بوو و له سنووره‌كان بوو، ئه‌وان هه‌بوون. سرووشتی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كوردی وایه و هه‌روابووه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی وڵاتێك بێت، به‌شێك له وڵاتێكی دیكه داگیربكات و بڵێ من به دوای دوژمنه‌كانمدا ده‌گه‌ڕێم.
پرسیار: خۆ له باكووری كوردستانیش چیاوچۆڵی گه‌لێ زۆر هه‌یه، بۆچی په‌كه‌كه ناچێته‌وه ئه‌وێ؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: وه‌ك باسم كرد هه‌یه. له دێرسیم چالاكی هه‌یه. له ده‌وروپشتی دیاربه‌كر و وان و له بنگۆڵ و ده‌وروپشتی ئه‌سكه‌نده‌رۆنه شه‌ڕ هه‌یه. له‌وێش باره‌گایان هه‌یه و گه‌ریلا هه‌یه.
پرسیار: پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی سه‌ره‌كیان له هه‌رێمی كوردستانه، بۆچی سه‌نگه‌ریان ناگوازنه‌وه باكووری كوردستان و بۆچی ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان بن، له‌وانه‌یه له‌وێ چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه هه‌مووی له هه‌رێمی كوردستانه.
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: راسته، من پێم وتی. ئه‌مه له چیا سه‌خته‌كان هه‌یه. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه، حكومه‌تێك بێت، 50 كیلۆمه‌تر له قوڵایی كوردستانی عێراق داگیربكات و بڵێت هاتووم به دوای په‌كه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێم. ئه‌وان بۆ شتی دیكه هاتوون. ئه‌وان به شوێن سه‌رچاوه‌ی غاز و نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن. خۆ له لیبیا و ئازه‌ربیجان و سۆماڵ په‌كه‌كه نییه. هه‌موو هێزی توركیا له‌و ناوچانه هه‌یه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌كه‌ن.
پرسیار: مادام په‌كه‌كه ئه‌و راستییه ده‌زانێت، نیازی توركیا داگیركارییه، بۆچی واده‌كات توركیا بێت خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیربكات؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: ئه‌و چی بكات. ئه‌و وای نه‌كردووه. له خواكوڕك چیاكه نیوه‌ی كه‌وتووه‌ته توركیا و نیوه‌ی له عێراق و به‌شێكی له ئێرانه. من خۆم له‌و ناوچه‌یه ژیاوم و ده‌زانم. له بن چیاكه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت و له لوتكه‌ی چیاكه چالاكی ده‌كات، ده‌ڵێت په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه و ئاسایشی ئێمه تێكده‌دات. سرووشتی جوگرافی و شاخ و داخ و جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كوردیی وایه. تا ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌م ره‌وشه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. وه‌ك تۆ ده‌ڵێی په‌كه‌كه پێویسته ره‌چاوی ره‌وشه‌كه بكات، منیش وا ده‌ڵێم و داوام كردووه، له كوردستانی عێراق چالاكی مه‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته پاساو بۆ توركیا. له كوردستانی ئێرانیش چالاكی نه‌كه‌ن به هه‌مان شێوه. ئێران ماوه‌یه‌كی زۆر تۆپبارانی په‌كه‌كه‌ی له قه‌ندیل ده‌كرد. با هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی له توركیا درووست ببێته‌وه. با هه‌وڵ بده‌ین پرسی كورد له توركیا به گفتوگۆ و ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌و كاته ئه‌و پاساوه نامێنێت ئه‌وان داگیركاری بكه‌ن و په‌كه‌كه‌ش پاساوی نامێنێت له‌م لوتكه چیایانه خۆی حه‌شار بدات. با هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی كورد له جیهان و كه‌سانی ئاشتیخوازی توركیا كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت. با هه‌موو كۆببنه‌وه و هه‌ركه‌س له جێی خۆیه‌وه، كار بكات بۆ درووستبوونی پرۆسه‌ی ئاشتی و له كۆڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه.
پرسیار: توركیا ده‌چێته ئازه‌ربیجان و لیبیا و یۆنان و وڵاتێك ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت و كه‌س نه‌توانێت رێگری بكات، هه‌رێمێكی وا بچووك ده‌توانێت چی له به‌رامبه‌ر توركیا بكات؟
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: من ناڵێم ده‌توانرێت. چه‌ندین جار وتوومه، نه پارتی ده‌توانێت رێگه له توركیا بگرێت و نه یه‌كێكی ده‌توانێت رێگه له ئێران بگرێت. سبه‌ی ئێران له پێنجوێنه‌وه بێت هیچ هێزێك نییه بتوانێت رێی لێ بگرێت. پارتیش هه‌روا. ناتوانن رێگه‌یان لێ‌بگرن. هێزی باشووری كوردستان و پێشمه‌رگه و هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێزه نییه بتوانێت به‌رامبه‌ر به توركیا شه‌ڕ بكات و بڵێت تۆ نابێت بێیته ئه‌م وڵاته‌وه، به‌ڵام ده‌توانین پێیان بڵێین وه‌رن با ئه‌م كێشه‌یه به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.