دوو پرۆژە له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن

دوای ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بۆ گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بە پارێزگای هەڵەبجە، پرۆژەکان دەستیان پێکردووە و زۆرێک لە پرۆژەکان ئاستی جێبەجێکردنیان نزیکبووەتەوە لە تەواو بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوو پرۆژەی ئاوه‌ڕۆی سندووقی به 6 ملیار دینار و پڕۆژە‌یه‌كی ڕێگه‌سازی به ملیارێك و 600 ملیۆن دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان سه‌ردانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژە‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێن، كاروانی ئاوه‌دانی ڕووی له شاره‌كه كرد و ژماره‌یه‌ك پڕۆژە كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێستا سێ پرۆژە، دوویان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژەكان بریتین له پڕۆژە‌ی ئاوەڕۆی سندووقی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار بە 6 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و ڕێژەی جێبەجێکردنی گه‌یشتووەتە زیاتر لە سەدا 95 ، وەزارەتەکە پرۆژەکە بە یەک لە پڕۆژە گرنگه‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه ئەژمار دەکات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ئەو دوو پرۆژەیەدا، پڕۆژە‌ی ڕێگاسازیی گەڕەکی ئەندازیارانیش به ملیارێک و 600 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوکات پڕۆژە‌یه‌كی دیکەی ڕێگاسازی له گەڕەکی فەرمانبەرانی پارێزگای هەڵەبجە بە 550 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كرا.