براد کووپەر: داكۆكیى له پته‌وكردنى هەماهەنگیی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان دەکەین

فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ييى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا، پابه‌نديى وڵاتەکەی بۆ پشتگيرى لە هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوپه‌يمان دووپات كرده‌وه. لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، ئامادەیی و خواستی هەرێمی بۆ برەودان بە هاوپەیمانی و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ واشنتن نیشان دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى لە چارلز براد كووپه‌ر، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ييى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، له كۆبوونه‌وه‌يه‌کدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا تاوتوێ كرد.
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له عێراق و سووريا و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كان، ئاڵوگۆڕ کرا.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه و هاوكارييان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد.
هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاوپه‌يمانى و هاريكاريى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمەریکا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه چارلز براد كووپه‌ر، وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تێكشكاندنى، پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوپه‌يمان دووپات كرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ييى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا، داكۆكیى له پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان كرد.