باخچەلی: هیچ کەسێک ناتوانێت پەیوەندی نێوان کورد و تورک تێکبدات

سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند: هەرچەشنە هەوڵدانێک لە سووریا لە ژێر ناوی فیدڕاڵی و یان دابەشکردنی وڵاتەکەی هەڕەشەیەکی جیددیە.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، ڕایگەیاند: پیلانی ئەو کەسانەی دەیانەویست پەیوەندی لێکدانەبڕاوی نێوان تورک و کورد و تێکبدەن و فیتنەی بخەنە نێوانیان، تێکشکێندرا و هەوڵەکان بۆ ئاژانەوەنانەوە و تەفرەقە خستنە نێوان کورد و تورکی شکستی خواردووە و گوتیشی، هیچ گۆڕانکارییەک لە سنوورەکانی ناوچەکە قبووڵکراو نییە.
دەوڵەت باخچەلی ڕاشیگەیاندووە، ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، ئامانجی سەرەکی گەل و دەوڵەتی تورکیایە و ئەرکی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیایە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، هەرچەشنە هەوڵدانێک لە سووریا لە ژێر ناوی فیدڕاڵی و یان دابەشکردنی وڵاتەکەی بە هەڕەشەیەکی جیددیە، ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا دژ بەو پڕۆژانە "ڕەوا و پیرۆزە.
باسی لەوەش کردووە، پێویستە هەسەدە پابەندی رێککەوتنی 10ی ئادار بێت کە لەگەڵ حکومەتی سووریا ئەنجامی داوە، بەپێچەوانەوە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەم هێزانە بە ئیرادەی هاوبەشی ئەنقەرە و دیمەشق دەبێتە شتێکی حەتمی.