ئەمەریکا سزا بەسەر بازرگانێکی عێراقیدا دەسەپێنێت

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بازرگانێکی عێراقی، بە تۆمەتی فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراق سزا دا.
سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سزای خستووەتەسەر تۆڕێكی گواستنەوەی نەوت، کە بازرگانێکی عێراقی بە ناوی 'وەلید سامەرائی' سەرپەرشتی دەکات، بە تۆمەتی فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراقی.
وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، ئەو تۆڕە نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق تێکەڵ دەکات و دواتر بە ناوی نەوتی عێراقی لە بازاڕی جیهان دەیفرۆشێتەوە تا سزا نەدرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو تۆڕە توانیویەتی سەدان ملیۆن دۆلار بۆ تاران و 'وەلید سامەرائی' بازرگانە عێراقییەکە کۆبکاتەوە.
جەختیش دەکاتەوە، نابێت عێراق ببێتە نوایەکی ئارام بۆ تیرۆرستان، بۆیە ئەمەریکا لە ڕێگەی بە ئامان گرتنی سەرچاوەی داهاتی ئێران لە فرۆشتنی نەوت، کار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران دەکات لە عێراق.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەروەها باس لەوەش کراوە، ئەمەریکا لە ڕێگریکردن لە تواناکانی تاران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەردەوام دەبێت.