بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا کاری لەپێشینەی حکوومەتی هەرێمە

لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا کاری لەپێشینەیانە، چونکە لە ماوەی 34 ساڵی ڕابردوو یەکێک بووە لە کێشە سەرەکییەکان و بەردەوام هاووڵاتییان گازندەیان لە خراپی دۆخی کارەبا کردووە. 

بە گوتەی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005 بەرهەمی کارەبا تەنیا 200 مێگاوات بووە، بەڵام ئێستا هەشت هەزار و 200 مێگاواتە و بۆ ساڵی داهاتووش، واتا بۆ ساڵی 2026 بڕی هەزار مێگاوات کارەبای دیکە بۆ ناو تۆڕەکان زیاد دەکرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment