وەزارەتی دادی سووریا دادوەر و فەرمانبەرانی کورد لە دادگاکانی عەفرین دەردەکات

وەزارەتی دادی سووریا دادوەر و فەرمانبەرانی کورد لە دادگاکانی عەفرین دەردەکات و دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی عه‌ره‌ب له شوێنه‌كانیان داده‌نێت؛ هاوكات چاودێران پێیان وایه ئه‌مه‌ی دیمه‌شق ده‌یكات، پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردنێكی به‌رنامه‌بۆدڕژراوه.
وەزارەتی دادی سووریا له پێشهاتێكی نوێ‌دا به بڕیاری ژماره 1479 كه له ڕێككه‌وتی 26ـی ئابی ئه‌م ساڵ ده‌رچووه و كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، فه‌رمانی ده‌ركردنی دادوەر و فەرمانبەرانی کوردی لە دادگاکانی عەفرین به دیاریكراویش له جه‌نده‌ریس، موعبه‌ته‌ڵی، شه‌ران و ڕاجۆ ده‌ركردووه.
وەزارەتی دادی سووریا له بڕیاره‌كه‌یدا، فه‌رمانی دوورخستنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی دادوەر و فەرمانبەرانی کورد لە دادگاکانی عەفرینی بۆ حه‌له‌ب ده‌ركردووه، هاوكات به پێی فه‌رمانه‌كه‌یش، ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی كورد بۆ كاری لاوه‌كی و نووسراوكردن ده‌هێڵێته‌وه.
چاودێرانی ناوخۆیی پێیان وایە ئەم فەرمانە سیاسەتی به عه‌ره‌بكردنی كارگێڕیی ناوچه‌كه‌یه و توانا خۆجێییه‌كان لاواز و بێبه‌ها ده‌كات، له كاتێكدا زۆربه‌ی كوردی ناوچه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و سامانه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو و زه‌وتكراوه‌كانیان پشتیان به توانا ناوخۆییه‌كانی دادگاكانیان به‌ستووه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش نیگەرانی جیددی دروست کردووە کە دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچه‌كه بۆ هەمیشە مافەکانیان لە دەست دەدەن.
ئەم ڕێوشوێنە دادوەرییانە بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانه‌ن کە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی نوێی كۆماری سووریا لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ عەفرین به خه‌ڵكی ناچه‌كه‌ی دابوو، به‌تایبه‌تی كه بەڵێنی دا موڵک و ماڵە دەستبەسەرداگیراوەکان به خێرایی بۆ خاوەن کوردەکانیان بگێڕێته‌وه.
ئەحمەد شه‌رع له سه‌ردانه‌كه‌یدا لەگەڵ ئەحمەد حەسەن، بەرپرسی لقی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) لە عەفرین کۆبووەوە و باسیان لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەستبەسەرداگرتنی زەویوزار و دەستگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هاووڵاتییانیان كرد، پاشان شه‌رع پابەندبوونی ئیدارەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە هەژموونی میلیشیاکان و گەڕاندنەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانیان دووپات کردەوە.
شارەزایانی یاسایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەسەڵاتی دادوەری ئێستا وەک ئامرازێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه كوردییه‌كان بەکار دەهێنرێت و هاوكات لەگەڵ فەرمانە کارگێڕییەکان سیاسەتی ئه‌مری واقیع (دیفاکتۆ) کە خزمەت بە ئامانجەکانی حکوومەتی ناوەندیی له دیمه‌شق دەکات لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، دەسەپێنن.