حكومه‌تی عێراق بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تاوتوێ ده‌كات
دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ن
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی تاوتوێ بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه و هاوكات له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و هاتنی وه‌رزی پایز و پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
له‌وباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع" له‌سه‌ر زاری حازم جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، "بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی تاوتوێ ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دۆخی په‌تاكه له گۆڕانكاریدایه و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له به‌رزبوونه‌وه‌دان، به‌تایبه‌ت كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه تا ئێستا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆماركرا".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاتانی دراوسێ، هۆشدارییه‌كی مه‌ترسیداره بۆ ئێمه‌ش، كه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هاوكاری هاووڵاتیان، رێكاری خۆپارێزی توندتر بگرنه‌به‌ر" و گوتیشی: "نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر بگوازرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له شوێنه داخراوه‌كان".
جومه‌یلی دووپاتیكرده‌وه، "به‌رده‌وامی هاووڵاتیان له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و گردبوونه‌وه و بۆنه ئایینییه‌كان ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گواستنه‌وه‌ی خێرای په‌تاكه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "لیژنه‌ی راوێژكاریی باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌دات و راسپارده‌كانی بۆ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوودا رێكاری نوێ و توند بگیرێنه‌به‌ر".
H.B