عەزیز وەیسی: وڵاتان ڕێز له قوربانیدانی پێشمهرگه دهگرن

فهرماندهی فهرماندهیی پێشمهرگهی زێرهڤانی، دەڵێت: فەرەنسا بەردەوام هاوکار و پشتیوانیی پێشمەرگە بووە، ئەمڕۆش وڵاتەکە ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی ئەو هێزە کوردییە دەگرێت.
هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، عەزیز وەیسی، فهرماندهی فهرماندهیی پێشمهرگهی زێرهڤانی، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: وڵاتانی جیهان گرنگی بە هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەدەن، هەروەها ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دەگرن.
فهرماندهی فهرماندهیی پێشمهرگهی زێرهڤانی، دەڵێت: ئەمڕۆ بۆ هەموو کوردستان ڕۆژێکی مێژووییە، چونکە لە فەرەنسا ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی هێزە کوردییەکە دەگیرێت، هەروەها فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی جیهان، بەردەوام هاوکار و پشتیوانی پێشمەرگە بوونە.
لە بارەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، عەزیزی وەیسی، گوتی: ئەو ڕێکخراوە تیرۆیستییە هەڕەشە و مەترسی بوو بۆ سەرانسەری جیهان، بەڵام بە پشتیوانیی سەرۆک بارزانی و ڕۆڵی ئازایەتی پێشمەرگە، توانرا داعش لەناو ببرێت. دەشڵێت: گرنگە ئەمڕۆ وەک ڕۆژی پێشمەرگە بناسێندرێت.
ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆین'، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس، پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت.
بەم بۆنەیەوە، ئەمڕۆ لە شارەکە، ڕێورەسم و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن کە گوزارشت لە ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی پیشمەرگە و گەلی کوردستان دەکەن، هەروەها شاندێکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لەسەر ئاستی فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپی بەشداریی چالاکییەکان دەکەن.