نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوانی سنووری ناحیەی سیتەک سووتا

نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنووری ناحیەی سیتەک و بەدیاریکراوی سنوورەکانی گوندەکانی 'تەگەران و بازەگیر' سووتا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ناحیەی سیتەک،  دەست بەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک بەهاوکاریی و هەماهەنگی و کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بەرگری شارستانی چوارتا ، سیتەک ، سلێمانی، چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ڕاشیگەیاند، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی 600 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە سووتابێت .

ڕوونیشی کردەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.

 

 
Fly Erbil Advertisment