سانا: ھێزەكانی ئەمەریكا كاروانێكی چەكیان لە عێراقەوە ھێنایە ناو سووریا
كاروانەكە بەرهو قامشلۆ بهڕێكرا
.jpg)
K24 – ھەولێر:
ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سووریا "سانا" ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، ھێزەكانی ئەمهریكا لەڕێگهی دەروازەی ئەلوەلید كاروانێكی سەربازیی، كە بارەكانیان چەك و كەرەستەی لۆجیستی بوون، لە عێراقەوە دەربازی نێو خاكی سووریا بوون، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ھێزەكانیان لە بنكەكانیان لە گوندەكانی دەوروبەری حەسەكە.
ئاژنسەكە گوتی: كاروانەكە بریتی بووە لە 30 ئامێر كە له ئۆتۆمبیلی ساردكەرەوە و بارھەڵگر پێكهاتبوون و سندووقی داخراویان ھەڵگرتبوون، چەند زرێپووشێكی سەربازیش لە جۆری "ھامەر" یاوەریان بوون، لە ئاسمانیشەوە لهلایهن فڕۆكەكانی ئەمەریكاوه پارێزگاریان لێ دهكرا.
گوتیشی: كاروانەكە لە كاتژمێر 2:00 لە سنووری سووریاوە بەرەوە ناوچەی رمێلان بهڕێكهوت و لەوێشەوە بەرەو رێگای قەحتانیە - قامیشلۆ بە ئاراستەی قامشلۆ كهوتنهڕێ.